هەواڵچالاکی دەرەوەچالاکی ناخۆ

پەنابەرێکی کورد لە فەرەنسا لە بارهەڵگرێکەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

دوو پەنابەری کورد گیانیان لەدەستدا

پەنابەرێکی کورد لە فەرەنسا لە بارهەڵگرێکەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە و گیانی لەدەستد

دوو پەنابەری کورد لە فەرەنسا و تورکیا گیانیان لەدەستدا و فیدراسیۆنی پەنابەرانیش کاروباری یاسایی بۆ ئەنجامدان.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران ڕایگەیاند پەنابەریکی کوردی باشوری کوردستان بە ناوی بورهان خدر لە فەڕەنسا سواری بارهەڵگرێک بووە ویستویەتی بچیتە بەریتانیا بەپێی زانیارییەکان کاتێک زانیویەتی بارهەڵگرەکە ناچێت بۆ بەریتانیا، خۆی فڕێداوە و گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، ڕووداوەکە ١١ی حوزەیرانی ئەمساڵ ڕوویداوە و دوای ئاگادارکردنەوەمان لەو رووداوە لەلایەن نوینەری فیدراسیۆنی پەنابەران شهرام حمە لەهۆڵەندا سەردانی فەرەنسا کرا بۆ جیبەجیکردنی کاروباری یاسایی، تەرمەکەی ئەمڕۆ گەیشتووەتەوە خاکی هەرێم لەلایەن خیزان و کەوسوکار و هاوریانی تەرمەکەی لە فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولیر وەرگیرایەوە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەڵادزێ بە خاک سپێردراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، درەنگانێکی شەوی ڕابردووش هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی ئیستەنبوڵی تورکیا بەهۆی ڕووداویکی نەخوازراوەوە بە گوللـە کوژراوە.

وتیشی، نوێنەرانی فیدراسیۆنی پەنابەران لە هۆڵەندا و تورکیا هەر ئەمڕۆ کاروباری یاساییان بۆ هەردوو پەنابەرەکە ئەنجامداوە و ئەو پەنابەرەشی کە کوژراوە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو تەرمەکەی لەلایەن فیدراسیۆنی پەنابەران دەگەڕێتەوە خاکی هەرێمی کوردستان.

زیاتر بخوێنەرەوە

بابەتی دیکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close