هەواڵچالاکیچالاکی دەرەوە

ژمارەیەک پەنابەر لە تورکیاوە بە هاوکاریی فیدراسیۆن دەگەنەوە کوردستان

فیدراسیۆن ناوی ئەو پەنابەرانە بڵاو دەکاتەوە کە ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێم

ئەمڕۆ، ڕۆژی ٢٣ی تەموزی ٢٠١٨، ژمارەیەک پەنابەری باشوری کوردستان کە ژمارەیان ٢٣ کەسە لە وڵاتی تورکیاوە دەگەنەوە خاکی هەرێم. ئەو پەنابەرانەی کە دەگەڕێنەوە بەشێکن لە ژمارەیەکی زۆرتر پەنابەری کورد، کە پێشتر لە وڵاتی تورکیا بۆ ماوەیەکی زۆر دەستبەسەر کرابوون و لە زینداندا بوون.

فیدراسیۆنی پەنابەران بە هاوکاری دەزگای کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا هاوکاریی یاسایی پێشکەش کردن و لە کۆتاییدا توانرا لە زیندانەکان ئازاد بکرێن.

شایانی باسە پێشتر فیدراسیۆن ناوی تەواوی ئەو پەنابەرانەی بڵاو کردەوە کە کاروباری یاساییان بۆ تەواو کراوە و ئێستاش ئەم ٢٣ کەسە بەشێکن لەو ناوانەی پێشتر بڵاو کرابوونەوە و ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٣٠ پاشنیوەڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی هەولێر دادەبەزن.

زیاتر بخوێنەرەوە

بابەتی دیکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close