هەواڵ

بانگەوازێکی بەپەلە لە فیداراسیۆنی پەنابەران

بۆ ئەو پەنابەرانی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لەووڵاتی تورکیا دیپۆرتکراون

فیداراسیۆنی پەنابەران ئاگاداری ئەو پەنابەرە عێراقیانە دەکاتەوە کە لەماوەی ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ ) لە ووڵاتی تورکیاوە بەشێوەی زۆرەمڵی (دیپۆرت)ی عێراق و هەرێمی کوردستان کراونەتەوە تائیستا ناویان و بەڵگەنامەکانیان تۆمار نەکراون.

پەلەبکەن لە تۆمار کردنی ناو و بەڵگەنامەکانیان بەتایبەتی ئەو پەنابەرانەی لەکاتی دیپۆرتکردنەوەیاندا بێ دۆکیومێنتی فەرمی و بە شێوەیەکی نایاسایی دیپۆرت کرابێتەوە یان ئەو پەنابەر لە گەڕانەوەیدا مۆری (هاتوو) دخولی بە پاسپۆرتەکانیانەوە نیەو لە ئیستادا گرفتی یاساییان هەیە. پەلەبکەو ئەم زانیارانەی خوارەوە ڕەوانەی ئەم ژمارە تەلەفونە بکە لە ڕێگای ڤایبەرەوە.

ناوی سیانی:

ساڵ و ڕۆژی لەدایک بوون :

شوێنی نیشتەجێ :

بەرواری دیپۆرتکردنەوەی :

ناوی ئەو شوێنەی لێ دیپۆرتکراوە :

پیشەی ئیستایی:

ژمارە موبایل :

لەگەڵ کورتەیەک لە کێشە یاساییەکەی.. کۆپی جەوازەکەت بنێرە

موبایل :- ( 07719671551 )

ناونیشان: عێراق،هەرێمی کوردستان – پارێزگای سلێمانی گەڕەکی ١٠١ی شۆڕش خانوی ژمارە (٩) نـزیک بـاخـی گـشتی

کاتەکانی کارکردن: یەک شەممە تاوەکو پێنج شەممە لە کاتژمێر (09:00)ى بەیانى تا (14:00)ى دوانیوەڕۆ جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەمە.

زیاتر بخوێنەرەوە

بابەتی دیکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close