هەواڵچالاکیچالاکی دەرەوەچالاکی ناخۆ

٢٥ پەنابەر لە تورکیاوە بە هاوکاریی فیدراسیۆن دەگەنەوە عیراق

لیستی ناوی ٢٥ پەنابەری دەستگیرکراو لە تورکیا


ئاری جلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران ڕایگەیاند هەوڵەکانمان لەلایەن نوێنەرایەتی تورکیا (کوردە یەشار) تەواو چڕکردۆتەوە بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ ئەو پەنابەرە عێراقیانەی لە گرتوخانەکانی تورکیا دەستبەسەر کراون داواکارن ئارەزومەندانە بگەڕینەوە، هەرەها ڕایگەیاند لە ئایندەیەکی نزیکدا پۆلیک پەنابەر کە پیک هاتوون لە ٢٥ کەس لە ئایندەیەکی نزیک دەگەڕێنەوە ناوکەسوکاریان

بریارە سبەینێ رۆژی پینج شەمە ٩ ئۆگەست بگەنەوە فرۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر و بەغداد.
لەدریژی هەوڵەکانی فیدراسیۆنی پەنابەران و بالویزخانەی عیراق لە ئەستەمبوڵ بە هاوکاری دەزگای کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا توانرا هاوکاریی یاسایی بۆ بیست و پینج پەنابەر جێ بەجێ بکریت و لە ماوەیەکی نزیک بگەرینەوە ناوکەسوکاریان

شایانی باسە پێشتر فیدراسیۆن ناوی تەواوی ئەو پەنابەرانەی بڵاو کردەوە کە کاروباری یاساییان بۆ تەواو کراوە و ئێستاش لیستی ٢٥ پەنابەر کە بەشێکن لەو پەنابەرە راگیراوانە ڕادەگەێنیت.
فیدراسۆنی پەنابەران کاروباری یاسایی بۆ سەرجەم پەنابەرانی دەستگیرکراو لەگرتوخانەکانی تورکیا ئەنجاداوە بریارە پۆل پۆل ئازاد بکرین.
www.ifir.info

 

زیاتر بخوێنەرەوە

بابەتی دیکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close