هەواڵ

لە ڕووداوێکی نەخوازراو دوو پەنابەری کورد گیان لەدەستدەدەن

دوو پەنابەری کورد خنکان

نوێنەرەیەتی تورکیای فیدراسیۆنی پەنابەران بە سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی ڕاگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٨ لە کاتی کۆچکردنی پۆلیك پەنابەر لە کەناراوەکانی دەریای ئیجەی پارێزگای بۆدرومی تورکیا کە بەنیاز بوون خۆیان بگەینە کەناراوەکانی ئەوروپا یۆنان – ئیتالیا لە دەرئەنجامی وەرگەڕانی یەختەکەیان دوو پەنابەر کە ژن و خەڵکی پارێزگای سلێمانین گیان لەدەستدەدەن و یەک پەنابەریش بیسەروشوێن دەبێت. لەلایەن هیزی دەریاوانی تورکیاوە سیانزە سەرنشینەکانی نێو یەختەکە ڕزگار دەکرێن کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.

بەمەبەستی هاوکاری و هەمەئاهەنگی ڕزگاربوون ئەو ڕووداوە و گەڕانەوەی تەرمەکان بۆ کوردستان نوێنەرایەتی فیدراسیۆنی پەنابەران سەردانی پاریزگای بۆدروم و لایەنەپەیوەندیدارەکان دەکات.

لە زانیاری زیاتر ئاگادارتان دەکەینەوە.

www.ifir.info

زیاتر بخوێنەرەوە

بابەتی دیکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close