دەربارەی ئێمە

پرۆفایلی فیدراسیۆن:
فیدراسیۆن رێکخراوەیەکی ئینسانیەو تایبەتە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری خۆبەخشانە بە پەنابەرانی کوردو عێراقی لە ئاست ووڵاتانی ئەوروپاو ناوخۆی کوردستان و بەرگری دەکات لەمافه جیهانیەکانی پەنابەران. خزمەتگوزاری ئینسانی یەکێکه لەپرۆژەکانی فیدراسیۆن بۆ فریاگوزاری و پێشکەشکردنی هاوکاری و یارمەتی و رێنمایی بە پەنابەران و هەموو ئەو کەسانەی کەبەهۆی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەلومەرجی نالەباری جەنگ، پشێوی کۆمەلایەتی و رکەبەری ئاینی و نەتەوەیەوه ناچارکراون به بەجێهێشتنی شۆینی ژیانی خۆیان.

ئــامـانجەکانمان

1- كار دەكات لەپێناو گەیاندنی هەموو جۆرە هاوكاری و كۆمەكێکی مرۆیی و مادی و مەعنەوی بەو ئاوارە و پەنابەرانەی بە ناچاری ڕوو دەکەنە ڕوو دەکەنە هەرێمی کوردستانی عێراق.

2- كار دەكات لەپێناو هاوكاری و كۆمەك كردن بەو پەنابەرانەی بەزۆر نیراونەتەوە كوردستان بۆ ئاویتەبوونەوە بە كۆمەڵگای كوردستان و كەسوكاریان.

3- كار دەكات لەپێناو دۆزینەوەی كاری گونجاو بۆ ئەو پەنابەرانەی نیراونەتەوە بەپێ لەبەرجاوگرتنی پۆسپۆری و شارەزاییان تا بتوانن لەم رێگایەوە لەسەرچاوەی دەرامەت بۆ دامەزراندنەوەی ژیانیان بەهەرمەند بین.

4- كار دەكات لەپێناو بەدوادا چوون بۆ كێشەی ئەو پەنابەرە نێراوانەی خێزان و یان منداڵیان لەدوای خۆیان جێ ماوە بەدواداچوون دەكات لەرێگای ئۆفیسەكانی لەوولاتانی ئەوروپا لەو وولاتانە كە كێشەكانی ئەو پەنابەرانە چارەسەر بكەن و ئەو پەنابەرانە بەخێزان و منداڵیان ئاشنا بكرینەوە یەك بگرنەوە.

5- كاردەكات لەگەل حكومەتی هەرێم و دەزگا بەرپرسەكان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەك بۆكێشەی كۆچی نایاسایی گەنجان بۆ دەرەوەی ولات.

6- كاردەكات بۆ جێگیركردنی مافی پەنابەری بۆ پەنابەرانی كوردستان لەوولاتانی ئەوروپا.

ئه‌ندامێتی له‌ فیدراسیۆندا

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووده‌كه‌ن كه‌له‌چوارچێوه‌ی ئامانج وپه‌یره‌وی و پرۆگرامی فیدراسیۆندا كار بكه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران، به‌دور له‌ بیروباوه‌ری سیاسی و ره‌گه‌ز ونه‌ژادیان ده‌توانن ببنه‌ ئه‌ندامی فیدراسیۆن.
• ئه‌ندامان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن په‌نابه‌ران بۆ نیو ریزه‌كانی فیدراسیۆن هان بدا و ئه‌ندامگیری بكات.
• ئه‌ندامان ناویان له‌لیستی گشتی ئه‌ندامانی فیدراسیۆن تۆمارده‌كرێت و كارتی ئه‌ندامه‌تییا بۆ دروست ده‌كرێت.
• ئه‌ندامیتی له‌رێگای پركردنه‌وه‌ی فۆرمی فیدراسیۆنه‌وه‌ ده‌ست پیده‌كاو پاشان وه‌لامی په‌سه‌ند بوونی ئه‌ندامیتی پێده‌دریته‌وه‌.
• هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵخوازانه‌ ده‌بنه‌ ئه‌ندامی فیدراسیۆن ده‌بێت مافی ئه‌ندامه‌تی كه‌ سالاَنه‌ بری (30)دولاره‌ بده‌ن.
• ریكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ورێكخراوه‌ ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌كان ده‌توانن به‌شیوه‌ی ریكخراوه‌یه‌ك ببنه‌ ئه‌ندامی فیدراسیۆن

پەیوەندی

Close