فۆرمی پەنابەران

ئەم فۆڕمە ئەو پەنابەرانە دەتوانن سودی لێببینن كەنیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن و پێویستیان بەهاوكاری و رێنوێنی یاسایی دەبێت، بەتایبەتی بۆ ئەو پەنابەرانەی (داوانامەی مافی پەنابەرییان یەكلا نەكراوەتەوە یان هەڕەشەی بەزۆر ناردنەوەیان لەسەرە).
هەروەها بۆ ئەو هاوڵاتییە كوردانەی كەنیشتەجێی وڵاتی بەریتانیان و هەڵگری رەگەزنامەی ئەو وڵاتانە كە كێشەی جیاوازی گۆڕینی (نـاو، بەروارو شوێنی لەدایكبونیان) هەیە.
دوای پڕكردنەوە فۆڕمەكەو ناردنی بەڵگەنامەكان بەشێوەیەكی دروست و بێ كەموكوڕی، ئەوكاتە لەلایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە وەڵام دەدرێنەوە.
تێبینی:-
لە بۆشایی یان بۆكسی لەسەر نوسراو (هۆكاری رۆشتن یان كێشەكەت باسكە – پێویستە)، زانیاری پێویست وەك (ژمارەی تەلەفون، ئیمێل ئەدرەس)ی لایەنی پەیوەندیدار لەكۆچ و كۆچبەران و پارێزەر بنوسە یان هۆكاری رۆییشتن یان كێشەكەت بە وردی باس بكە.










لەکاتی بوونی هەرگرفتێک لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕم پەیوەندی بکە
بە ژمارە 009647501730707  ڤایبەر و وەتس ئەپ

بۆ کوردانی دانیشتووی ووڵاتی بەریتانیا پەیوەندی بکەن بە:-

سکرتاریەتی لەندەن 00442030925061
سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەران 00447856032991

 

Close